وتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە بە هەنگاوێکی گرنگە و دەرگا بە رووی قۆناغێکی نوێدا دەکاتەوە، دەشڵێت، پێویستە بە تەواوەتی و لەسەرجەم رەهەندەکانەوە بەشێوەی کردەیی جێبەجێبکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکپارتی) لەبارەی ئەنجامى کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە رەگەیەندراوەکەدا ئاماژەی
بەوەکردووە، خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانى پەکەکە هەنگاوێکى گرنگە لەرووی ئامانجی
تورکیای بێ تیرۆر و کۆتاییهاتنى تەواوەتیى تیرۆر دەرگا بەرووى قۆناغێکى نوێدا
دەکاتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
بە پێویستی دەزانن ئەم بڕیارە بە کرداری و تەواوەتی جێبەجێبکرێت و پێویستە
بڕیارەکە سەرجەم لق و درێژکراوە نایاساییەکانى پەکەکە بگرێتەوە.
باسی
لەوەشکردووە، پرۆسەکە لەلایەن سەرجەم دامەزراوەکانیانەوە بەوردى چاودێریى دەکرێت و
هەر هەنگاوێکی ئەرێنی، هەنگاوێکی دیکەی ئەرێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.