سەردێڕ:

بە هۆکارێکی نادیار سێ دۆنم پووش و پاوان سووتا

AM:10:49:12/05/2025

1580 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆکارێکى نادیار لە سنووری ناحیەی عەربەت سێ دۆنم پووش و پاوان سووتا.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوە لەبوونی کەوتنەوەی ئاگرێک لەسنووری (دۆڵی دووکانیان) لە ناحیەی عەربەت دەست بەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بەهاوکاریی بنکەی بەرگریی شارستانیی عەربەت، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، لەئەنجامدا توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن.

ئەوەش خراوەتەروو، ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی نزیکەی سێ دۆنم پووش و پاوان هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و بەدواداچوون بەردەوامە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری رووداوەکە دەرچووە.













گەلەری