سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: هەموو ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێکردووە و چاوەڕێی بەغداین مووچە بنێرێت

PM:12:28:11/05/2025

3292 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەر پرسی مووچە دەڵێت، هەموو ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ کردووە و هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بەردەوامن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسان رایگەیاند، ئەوان هەموو ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە و هیوادارن حکومەتی عێراقیش ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، چیدیکە بابەتی مووچە نەکرێتە بابەتێکی سیاسی و وەک فشار لە دژی هەرێم بەکارینەهێنن، هیوادارن بە زووترین کات (مووچە خەرج بکرێت) و ئێمەش چاوەڕێ دەکەین."

لەبارەی کارەبا ٢٤ کاتژمێریەکەوە وتی، پێویستە هاوڵاتییان زیادەڕەویی لە خەرجکردنی کارەبادا نەکەن و تاکو کەمتر پارە بە کارەبا بدەن.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، خودی حکومەتی کاربەڕێکەر پابەندی رێکەوتنەکانی نابێت لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی، ئامادە نییە داهاتی ناوخۆ رادەستی حکومەتی عێراق بکات، بۆ بەردەوامیدانیش بە قاچاخی نەوت ڕێگە نادات هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێبکاتەوە هەتاکو بەغدا لە کاتی خۆیدا مووچەی موچەخۆرانی هەرێم بکات.


 













گەلەری