AM:11:42:11/05/2025
1468 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم خاوەن کۆمپانیاکان ئاگاداردەکەنەوە، ریکلام بۆ گەشتی عومرە نەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی کوردستان دەکەنەوە، ئەوانەی مۆڵەتی فەرمییان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، بە هیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومرە نەکەن تاوەکو پرۆسەی حەج بە سەرکەوتوویی بەکۆتادێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە پلانێکی
تۆکمەوە و بە بەرنامەیەکی تازە و رێنمایی نوێ، دەرگای پێشکەشکردن بە رووی
کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکاتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
بە پێویستی دەزانن، ئاگاداری کۆمپانیاکان بکەنەوە کە خۆیان لە ریکلامکردن و
دەستنیشانکردنی وادەی عومرە بەدووربگرن، تاوەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی
کوردستان رایدەگەیەنێت و هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێیچی بکات، ئەوا رووبەڕووی
لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێڕی دەبێتەوە.
شـ.فـ