AM:10:18:11/05/2025
25088 جار خوێندراوەتەوە
كەشناسی عێراق، پێشبینی دەستپێكردنەوەی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما و بارانبارین دەكات لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عیراق. کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لە ئەنجامى دروست بوونى ناجێگیریەک لەسەر ناوچەکە ئەگەرى تاوەباران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی عیراق، بەهۆی كاریگەری شەپۆلێكی پەستان نزم كە لە ئەفریقاوە روو لە عیراق دەكات، ئەمرۆ لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت دهۆك لە هەندێك كاتدا ئاسمان هەور دەبێت و لە هەندێك لە ناوچەكانیش بارانێكی كەم دەبارێت، كاریگەری ئەو كەشەش لە كاتەكانی شەودا دەگاتە هەولێر و سلێمانی و كەركوك.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ناوچەكانی دیکەی عیراق لە
ئێوارە و شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور، رۆژی دوو شەممەش پلەكانی گەرما چەند
پلەیەك دادەبەزن و شەپۆلی خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە.
کەشناسی هەرێمیش باسی لەوەکرد، لە ئەنجامى
دروست بوونى ناجێگیریەک لەسەر ناوچەکە ئەگەرى تاوەباران لە سەر بەشێک لە ناوچە
شاخاوییەکان هەیە بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات هەورە بروسکەی لەگەڵ
دەبێت و لەگەڵ ئەم
ناجێگیریە لەکەشدا ئەگەرى زیادبوونى خێرایی با هەیە کە هەندێ کات بەرزبوونەوەی تۆز
و خۆڵى لەگەڵدا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەندێک ناوچەی هەرێم بە پلەی
سیلیزی بەم شێوەیەیە:
هەولێر : ٣٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی