دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٣٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی
جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە
و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و
دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٧٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٧٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٠٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٧٠ هەزار دینارە
شـ.فـ