سەردێڕ:

ستافی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون

PM:10:26:10/05/2025

3240 جار خوێندراوەتەوە

ستافی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک لەکاتی گەڕانەوەیان لە کارێکی تایبەتی رۆژنامەنووسی، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.


ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک رایگەیاند، ستافی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک لە کاتی گەڕانەوەیان لە کارێکی رۆژنامەنووسی لە سلێمانیەوە بۆ دهۆک، لە نزیک بازگەی هێتیت، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوە هاتووچۆکەوە سێ کەس لە ستافی ئێن ئاڕ تی برینداربوون و لە ئێستادا بار و دۆخی تەندروستیان جیگیرە و چارەسەری پزیشکیان بۆ ئەنجامدراوە.


تایف گۆران - دهۆک













گەلەری