سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هیندستان و پاکستان ئاگربەستیان بە نێوەندگیریی ئەمریکا راگەیاندووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی ئایارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی رایگەیاند، دوای شەوێکی درێژ لە گفتوگۆ و بە نێوەندگیریی ئەمریکا، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنێت کە هیندستان و پاکستان رێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و راستەوخۆ.
وتیشی، پیرۆزە لە هەردوو وڵات کە ژیری، دانایی و
زیرەکییەکی گەورەیان بەکارهێنا.
وەزیری دەرەوەی پاكستانیش رایگەیاند، بۆ
بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیی لە ناوچەكەدا وڵاتەكەی بەبێ سازشكردن لەسەر سەروەری و
یەكپارچەیی خاكەكەی، ویستی بەدیهێنانی ئاشتی بووە.
ماركۆ رۆبیۆش وەزیری
دەرەوەی ئەمەریكا وتی، خۆشحاڵە کە حکومەتی هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەست و
كۆتایی هێنان بەجەنگی نێوانیان بەشێوەی دەستبەجێ رێككەوتن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی ٦ـی ئایارـی ٢٠٢٥ـەوە
هیندستان و پاکستان لەسەر سنووری نێوانیان لە هەرێمی کشمیر بە تۆپ، فڕۆکە، مووشەک
و درۆن رووبەرووی یەک دەبوونەوە.
هـ.ئـ