سەردێڕ:

یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی لەدەستدا

AM:10:25:10/05/2025

5740 جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له‌ دهۆك بە ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند، یه‌كه‌مین توشبووی تای خوێنبه‌ربون له‌ پارێزگای دهۆک گیانی له‌ده‌ستدا.


ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی ئایارـی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له‌ دهۆك بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکەم توشبووی تای خوێن بەربوون کە ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بووە دوای مانەوەی سێ رۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە تووش بووی تای خوێن بەربوون بووە.

هەروەها، تووشبووەکە دانیشتووی ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، سێ رۆژ پێش ئێستا سەردانی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک کردووە و پاش پشکنین و رەوانەکردنی بۆ بەغدا، دوای گەڕانەوەی ئەنجامەکان بە چەند کاتژمێرێک گیانی لەدەستداوە.
 ئەمەش دەبێتە یەکەم حاڵەتی تای خوێن بەربوون لە دهۆک و هیچ حاڵەتێکی دیکە تا ئێستا تۆمارنەکراوە.

 



ئەریمان ئیسماعێل ـ دهۆک


 













گەلەری