PM:09:55:08/05/2025
3304 جار خوێندراوەتەوە
بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، سەرۆکی ئەمریکا داوای هاوکاری لە چین دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی ئایارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بەشدار دەبێت لە گفتوگۆکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و ئەویش زیاتر بەشداریی گفتوگۆکان دەکات، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنیش، داوای هاوکاری لە چین دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا هەوڵدەدات رێککەوتنێک
لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا ئەنجامبدات بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە زیاتر لە سێ
ساڵە بەردەوامە.
هەروەها، سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی دەکات، لە
کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دانوستانێکی گرنگ لە نێوان وڵاتەکەی و چین سەبارەت بە
سەپاندنی باجەکان ئەنجامبدرێت.