سەردێڕ:

سودانی و ئەردۆغان کۆبوونەوە و چەند یاداشتێکیان واژۆکرد

PM:06:37:08/05/2025

1824 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانـی عێراق سەردانی تورکیای کرد و لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێشوازی لێکراو چەن یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.


ئەمڕۆ پێنجشەمە ٨ـی ئایارـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانـی عێراق لە ئەنقەرە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێشوازی لێکرا و لە میانی کۆبوونەوەیەکدا چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد لەوانش پرۆتۆکۆڵێکی هاوکاری سەبارەت بە کردنەوەی لقی زانکۆکانی تورکیا لە بەغدا و بەسرە.

هەروەها، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆکرد سەبارەت بە هاوکاری لە پیشەسازییەکانی بەرگری و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و لەسەر رێکارە ستانداردەکانی کارکردن بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی هاوڵاتیانی عێراقی لە تورکیاوە و هاوکاری لە بواری دادوەریدا.

هاوکات، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد لەسەر لەسەر هاوکاری لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسایی ماددە هۆشبەرەکان و پرۆتۆکۆڵێکی هاوکاری سەبارەت بە کردنەوەی لقی زانکۆکانی تورکیا لە بەغدا و بەسرە.

یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی دیکە لەسەر بەڕێوەبردنی فریاگوزاری و بە هاوکاری لە پەیوەندییە گشتییە دیجیتاڵییەکان، چالاکییەکانی پێوانەکردن و قەبارەدانان و هاوکاری راهێنان بۆ وەزارەتی ناوخۆ.

ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی و واژۆکردنی رێککەوتنەکان باسی دۆسیەی نەوتی کرد و وتی، لە بابەتەکانی وەک دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا، دەمانەوێت بە خێرایی بەرەوپێش بڕۆین.

سودانیش دەڵێت، رێگانادەن خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر هیچ وڵاتێك بەكاربهێندرێت.



 













گەلەری