سەردێڕ:

لە هەرێم پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک دەستیپێکرد

PM:06:13:08/05/2025

2004 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، داوا لەهاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دەکەن کە پسوڵەی خۆراکیان لە هەڵەبجە و هەرشوێنێکی کوردستانە بە زووترین کات لە رێگەی بەرنامەیەکی تایبەت بە سیستمەكەوە داخڵبن بۆ نوێکردنەوەی فۆرمەکانیان.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، دەستکردن بە پڕۆسەی بە دیجیتاڵکردن بۆ پڕۆسەی بەشەخۆراک دەستپێدەکات، داوا لەهاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دەکەن کە پسوڵەی خۆراکیان لە هەڵەبجە و هەرشوێنێکی کوردستانە بە زووترین کات لە رێگەی بەرنامەیەکی تایبەت بە سیستمەكەوە داخڵبن بۆ نوێکردنەوەی فۆرمەکانیان.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوکەسانەشی کارتی نیشتیمانیان نیە دەبێت دەریبهێنن و بەپێچەوانەشەوە ئەوکەسانەی کارتی نیشیمانی دەرنەکەن ئاوا ناتوانن لە سیستم بەژدار بن و بەشەخۆراکیان وەربگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی سێ ساڵە سەرجەم مامەڵەکانی پەیوەست بە پسوڵەى بەشەخۆراک، وەک زیادکردنی ئەندامی نوێی خێزان، گواستنەوە و سەرجەم رێکارەکانی دیکە راگیرابوون، ئەوەش بەهۆی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەى بەشەخۆراکەوە کە ئێستا لە سەرتاسەری عێراق دەستیپێکردووە.













گەلەری