بەرپرسی راگەیاندی کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاماری نەخۆشەکانی تالاسیما لە هەولێر روو لە زیاد بوونە و ئەمساڵ ١٣ حاڵەتی توشبوون بە تالاسیمیا تۆمارکراوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥، لە رۆژی جیهانی تالاسیمیا، سروە جەباری، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی تالاسیمیای لقی هەولێر، وتیشی،" داوا دەکەین سەرجەم وەزارەتەکان هەوڵبدەن نەخۆشی تالاسیما زیاد نەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها
ئەمساڵ ئاماری توشبوون بە نەخۆشی تالاسیمیا لە ١ی کانوونی دووەم تا ئەمرۆ ٨ی ئایار،
١٣ حالەت لە پارێزگای هەولێر زیادیکردووە و ژمارەی تووشبوانی تالاسیمیا لە
هەولێر نزیکەی هەزار و ٢٠٠ نەخۆشە.
سروەجەباری باسی
لەوەشکرد، کە هێشتا کەموکوڕی دەرمانیان هەیە لە نەخۆشخانەکاندا.
بەرواری ٨ی ئایار بە
رۆژی جیهانی تالاسیما ناسراوە، تالاسیمیا نەخۆشییەكی بۆماوەیی خوێنە و لە دایکان و
باوکانەوە بۆ منداڵانی لەدایکبوو دەگوازرێتە.
لەم بۆنەیەدا، وەزارەتی
تەندرووستی هەرێم، دڵنیایی دەدات، کە بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی تالاسیمیا، هەموو رێکارەکان
دەگرنە بەر، ئەویش لە رێگەی زیاتر پتەوکردنی بەرنامەی پشکنینی پێشوەختەی
هاوسەرگیری، کە بەهۆیەوە رێژەی توشبووانی تالاسیما لە هەرێم دەکرێت کەمبکرێنەوە.