PM:01:04:08/05/2025
2308 جار خوێندراوەتەوە
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەیان بەوەکرد، کۆتا جار کە مووچەیان وەرگرتووە، ٢١ی مانگی ئازار بووە و پلە پێدانیشیان وەستاوە.
ئەوەشیان خستەڕوو، لە ئێستادا تەنها بەشە هەستیارەکانی
پەیوەست بە پرۆژەکان دەوام دەکەن و زۆربەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بایکۆتیان
کردووە و ئەگەری مانگرتنیان هەیە.