سەردێڕ:

منداڵێکی ١١ ساڵ بەهۆی تای خوێنبەربونەوە لە کەرکووک رەوانەی نەخۆشخانە کرا

AM:11:57:08/05/2025

1256 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تووشبونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ لەکەرکوک گەیەنرایە نەخۆشخانە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی منداڵانە.


ئەمرۆ پێنجشەممە، ٨ـی ئایارـی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنەخۆشخانە منداڵانی کەرکوک بەئێن ئارتی راگەیاند، لەئێستادا پشکنینەکان رەوانەی بەغدا کراون و چاوەروانی ئەنجامەکەی دەکرێت.

ئەمەلەکاتێکدایە، لەماوەکانی رابڕدوودا لەهەرێمیش یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کۆیە تۆمارکرا و بەهۆی مەترسی لەبڵاوبوونەوەی پەتاکە رێگری لەهاوردەکردنی ئاژەڵ دەکرێت بۆ ناوچەکانی هەرێم.

 

 

 













گەلەری