PM:09:52:06/05/2025
3196 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی دوای ساڵێک دێرین عوزێری وەک میوان گەڕاندەوە سلێمانی و دوای گەڕانەوەی بۆ سلێمانی ٢٤ کاتژمێر لە ماڵی بەرپرسێکی یەکێتی هێڵدراوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشممە ٦ـی ئایارـی ٢٠٢٥، یەکێتی دێرین عوزێری وەک میوان گەڕاندەوە سلێمانی، کە ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی سەرانەوەرگرتن دێرین عوزێری بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتی لە کوردستان هەڵات و ماڵەکەی روخێندرا.
هەروەها، یەکێتی قەرەبووی
کردووەتەوە و بەڵێنیشی پێداوە خانووەکەی بۆ دروستبکاتەوە و لەبەرامبەر رووخاندنی ماڵەکەیدا بڕە پارەیەکی زۆریشی پێدراوە.
هاوکات، بڕیارە یەکێتی سەرجەم تۆمەتەکانی سەر دێرین عوزێری لاببات، کەهۆکاری
کێشەکانی ماڵەکەی دێرین عوزێری بۆ نزیکی لە باڵی کۆسرەت رەسوڵەوە دەگەڕێتەوە.