بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی رایگەیاند، لەدوو چالاکیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و کاری هاوبەش لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان حکومەتی عێراق مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان خاپوورکرد و پێنج تیرۆرستیان دەستگیرکرد.
ئەمرۆ سێشەممە ٦ـی ئایارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاکیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و کاری هاوبەش لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان حکومەتی عێراق، لە جەوەڵ بۆر مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان خاپوورکرد و دواتر لەئۆپراسیۆنێکدا پێنج تیرۆرستی داعشیان دەستگیرکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەچالاکی یەکەمدا لە
ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراقی مۆڵگەکانی داعشیان لەناوبرد.
هەروەها، رۆژی ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لە سنووری
پارێزگای کەرکوک ناوچەی جەوەڵ بۆر و دەوروبەری کێوماڵ کرد و مۆڵگەکانی تیرۆریستانی
داعشیان خاپوور کرد، لەئۆپراسیۆنەکەدا دەست بەسەر بڕێک ماددە و بەڵگەنامەدا گیرا.
هاوکات، لەچالاکی دووەمدا، لە رۆژانی ٣٠ـی
نیسانـی ٤ـی ئایارـی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر
بنەمای بەدواداچوون و زانیارییە هەواڵگرییەکان لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، توانیان پێنج
تیرۆریستی ئەندامی چالاکی تیرۆریستانی داعش کە بەمەبەستی خۆ رێکخستنەوە روویان
لەناوچەکە کردبوو، لە سنووری ناوچەکانی کەلار، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، سلێمانی دەستگیربکەن،.
وتیشی، تیرۆریستان بە ماددەکانی ٤،٢ ـی تیرۆر
داواکراوبوون.