PM:06:37:06/05/2025
3268 جار خوێندراوەتەوە
بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە کۆی ١٥ مامۆستا دوانیان وازیان هێناوە و لەکۆی ٢٠٠ ناو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، بەڕێوەبەری بەوەکالەت دانراوی پەروەردەی گەرمیان بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو ناوانەی پێشتر رەوانەکراون، دوو کەس دادەمەزرێنێت کە یەکێکیان بووکی خۆیەتی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایارـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، بەڕێوەبەرێکی بەوەکالەت دانراوی گەرمیان دوای ئەوەی ١٥ مامۆستا دامەزراون و دوو مامۆستایان وازیان هێناوە لەکۆی ٢٠٠ ناو لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، بەڕێوەبەری بەوەکالەت دانراوی پەروەردەی گەرمیان بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو ناوانە بوکەکەی خۆی بەگرێبەست دادەمەزرێنێت.
هەروەها، بەگوێرەی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی یەکێک
لەو مامۆستایانەی کە لەلایەن ئەو بەڕێوەبەرەوە دامەزراوە بوکی خۆیەتی و بە کەسوکاری
پلەیەکی شەهید لەقەڵەم دراوە، لەکاتێکدا باوکی لەژیاندایە.
هاوکات، پسپۆڕیەکەی بەشی مێژووە
بەڵام لەجێگەی مامۆستای بیرکاری بەگرێبەست دانراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەزاران دەرچوی خاوەن مافی
دانەمەزراو رۆژانە لەهەوڵی دامەزراندندان کەچی هیچ ئاوڕێکیان لێنادرێتەوە.