PM:06:13:06/05/2025
79040 جار خوێندراوەتەوە
بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ رتی رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانـی عێراق رەزامەندی دا بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی چواری مووچە خۆرانی هەرێم و وتیشی لە عێراق هیچ کێشەیەکی نەختینە نیە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایارـی ٢٠٢٥، د.فازل نەبی، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانـی، سەرۆک وەزیرانـی عێراق رەزامەندی دا بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی چوار.
باسی لەوەشکرد، عێراق هیچ کێشەیەکی نەختینەی نیە
و بە زوتترین کات مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت.
هاوکات، ئەمڕۆ کۆبونەوەی حکومەتی عێراق لە
بەغدا بەڕێوە چوو.
هێرش قادر ـ هەولێر