PM:05:42:06/05/2025
1216 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بەغدا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگای بەغدا بە فەرمی دەستی بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنم کردووە لە رێگەی سەرجەم سایلۆکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانییەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی بەغدا رایگەیاند، عەبدولمطلب عەلاوی، پارێزگاری بەغدا پلانی بەبازاڕکردنی دروێنەی گەنم بۆ وەرزی کشتوکاڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ پەسەند کردووە.
باسی
لەوەشکرد، پسوڵەکە لیستی جووتیارانی لەخۆگرتووە چ لەناو پلانی کشتوکاڵی و چ لە دەرەوەی
پلانی کشتوکاڵی.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتییەکە لیستە پەسەندکراوەکانی پلانی بازاڕکردن، کە لە ١٨ بەشی
کشتوکاڵی پێکدێت، لەگەڵ سەرجەم بەڵگەنامەکانی سەلماندنی جێبەجێکردنی راستەقینە لەلایەن
بەکارهێنەرانی راستەقینەی زەوییە کشتوکاڵییەکانەوە، پێشکەش بە لایەنە پەیوەندیدارەکان
کردووە.