سەردێڕ:

بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق چەند زیانی پێگەیشتووە؟

PM:03:38:06/05/2025

1448 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سەوزی عێراق رایگەیاند، زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر عێراق، بە یەک ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا دەخەمڵێندرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٥، روانگەی سەوزی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو کەرتەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، کەرتی تەندروستییە، بەهۆی ئەو خەرجییانەی وەزارەت بۆ ئەو کەسانەی خەرجدەکات، کە تووشی تەنگەنەفەسی دەبن، ئێمە باسی ئەو نەخۆشانە ناکەین کە پێیان باشە لە ماڵەوە بمێننەوە و ئامێری هەناسەدان بکڕن، لەبری ئەوەی بچنە بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیانێکی دیکەی خۆڵبارین ئەوەیە کە بەهۆی کەمیی ئاستی بینینەوە، رووداوی هاتوچۆ زیاددەکات، لەلایەکی دیکەشەوە، بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیش بەهۆی خۆڵبارینەوە، زیانێکی زۆریان پێدەگات.

وتیشی، لە چەند رۆژی رابردوودا، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین، سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە، سەدان کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بایەکی بەهێز لە باکووری ئەفریقیاوە هەڵی کرد و لە عێراق تۆز و خۆڵێکی زۆری بەرزکردەوە، هەر ئەو تۆز و خۆڵەش با هێناویەتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

 













گەلەری