کۆمسیۆنی عێراق وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد و بەپێی بڕیارەکە، لە رۆژی ٩ـی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەستپێدەکات و بانگەشەکە ٣٠ رۆژ دەخایەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتی تۆمارکردنی هاوپەیمانی، حزب و لیستەکان لە رۆژی ١٥ـی مانگی نیسان دەستیپێکردووە و رۆژی ١٤ـی ئەم مانگەش کۆتاییدێت، کە ماوەکەی ٣٠ رۆژە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی تۆمارکردنی لیستی
کاندیدەکان، لە ١٥ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و هەتاوەکو رۆژی ١٦ـی مانگی داهاتوو بەردەوامدەبێت.
دەشڵێت، وادەی تۆمارکردنی سکاڵای هاوپەیمانێتی و
حزبەکان لە لە ١٥ـی نیسان بۆ یەکی مانگی تەمووز دەبێت و رۆژی ١٠ـی تەمووز راکێشانی
ژمارە بۆ لیست و هاوپەیمانێتییەکان ئەنجامدەدرێت.
وتیشی، بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدەکان لە نۆی
مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەستپێدەکات و ماوەی ٣٠ رۆژ دەخایەنێت، هەروەها قۆناغی
پێشکەشکردنی سکاڵاکانی تایبەت بە بانگەشەش، لە رۆژی ١٠ـی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات
و تا ١١ـی تشرینی دووەم بەردەوامدەبێت.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆنی عێراق،
هەڵبژاردنی تایبەت لە رۆژی ٩ـی تشرینی دووەم ئەمساڵ دەکرێت و هەڵبژاردنی گشتییش،
لە رۆژی ١١ـی تشرینی دووەم ئەنجامدەدرێت.