سەردێڕ:

سەندیکای کرێکارانی عێراق: هەوڵدەدەین کەمترین مووچەی مانگانەی کرێکاران بگەیەنینە ٥٠٠ هەزار دینار

PM:01:11:06/05/2025

1260 جار خوێندراوەتەوە

سەندیکای کرێکارانی عێراق رایگەیاندووە، لە هەوڵەکانیان لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەردەوامن بۆ زیادکردنی مووچەی مانگانەی کرێکاران لە عێراق.


ئەمرۆ سێشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٣، ئەندامێکی سەندیکای کرێکارانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەیانەوێت مووچەی مانگانەی کرێکاران لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت.

حسێن قوڕەیشی دەڵێت، پێشتر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق توانییان کەمترین مووچەی مانگانە لە ٢٥٠ هەزارەوە بکەینە ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ هەزار دینار و ئێستاش لە هەوڵی زیادکردنیداین بۆ ٥٠٠ هەزار دینار چونکە چینی کرێکاران چینێکی زۆر پشتگوێخراون و پێویستە ئاوڕیان لێبدرێتەوە.













گەلەری