سەردێڕ:

رێگایەکی سەرەکی بە رووی شۆفێراندا دادەخرێت

PM:12:17:06/05/2025

1724 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەبا، رێگایەکی سەرەکی بەرووی شۆفێراندا دادەخرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەبا لەسەر رێگای پشتێنەی شاری کەلار (حەولی) لە کاتژمێر١٢ی نیوەڕۆ بۆ ٦ــی ئێوارە، لە سێڕیانی (سەید خەلیل بۆ بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی) رێگای هاتن و رۆیشتن بەرووی شۆفێراندا دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، رێگای بەدیل دەکەوێتە سێڕیانی ئاوارەکان، بۆ ترافیک لایتی ژمارە (٨) نزیک مزگەوتی بوخاری بۆ جووتسایدی (کەلار-رزگاری).













گەلەری