PM:12:03:06/05/2025
4320 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی دووگەنجی کورد لە مالیزیا گیریان خواردبوو، لەماوەکانی رابردوودا داوای بەهانەوەچوونیان لەبەرپرسانی عێراق و هەرێم کرد، ئەمرۆ پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەهەوڵی ئەوان کێشەکەیان چارەسەر کراوە.
ئەمرۆ سێشەممە، ٦ـی ئایارـی ٢٠٢٥، ئاریان تاوگۆزی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لە مالیزیا و بۆ گەرانەوەی ئەم دوو گەنجە ئەمرۆ باڵیۆزی ئەوێ پێیان راگەیاندووم، وادەی چاوپێکەوتنییان بۆ وەرگرتوون لە نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی مالیزیا کە کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر و لەرۆژی ٢ـی نیسانی مانگی
رابردوو بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا ئەو دوو گەنجە لە کوردستانەوە بەرەو مالیزیا
گەشتیان کرد، دواتر ئاماژەیان بەوەکرد لەوێ گیرییان خواردووە و دۆخیان زۆر خراپە،
داواشییان لەبەرپرسانی هەرێم کرد بەهانایانەوە بچن بەڵام هیچ لایەنێک خۆی لێ
تێنەگەیاند.