بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی تووندی خۆڵبارین لە سنووری پاريزگای هەولێر ٢٠ کەس دۆخی تەندروستییان تێکچووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر روویان لە نەخۆشخانە کردووە.
ئەمڕۆ ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە ٢٠ کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و سەردانی بەشی فریاکەوتنەکانی هەولێریان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای چارەسەری پێویست لەلایەن پزیشکی ئیشکگر رەوانەی ماڵەوە کراون و تەنها چەند کەسێک پێویستان بە مانەوە و چارەسەری زیاتر هەبووە و لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە.
هاوکات، بەهۆی
تووشبوونیان بە تەنگەنەفەسییەوە، زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتی لە کەرکوک، ١٠ هاوڵاتیش لە
سلێمانی، نزیکەی ٢٠ کەس لە هەڵەبجە و ٤٠ کەسی دیکەش لە چەمچەماڵ رەوانەی
نەخۆشخانەکان کراون.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، هەفتەی
رابردوو بایەکی بەهێز لە باکووری ئەفریقیاوە هەڵی کرد و لە عێراق تۆز و خۆڵێکی
زۆری بەرزکردەوە، هەر ئەو تۆز و خۆڵەش با هێناویەتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
فەریدە ئاسۆ - هەولێر