سەردێڕ:

شەپۆلی خۆڵبارین کەی کۆتایی دێت؟

AM:09:14:06/05/2025

24676 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ئەمڕۆ کۆتایی دێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە. کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ کاریگەریی خۆڵبارین لاواز دەبێت و سبەینیش لەھەندێک ناوچەی ھەرێم تاوە باران و ھەورە بروسکە دەبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، سادق عەتییە، بەرپرسی بەشی پێشبینییەکان لە دەستەی کەشناسی عێراق باسی لەوەکرد، لە هەندێک ناوچە هەوری باراناوی و شەپۆلی تۆز و خۆڵ تا ئێستاش بەردەوامە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ کاریگەرییەکەیان کۆتایی بێت و دۆخی کەشوهەوا ئاسایی بێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین بەهۆی چالاکی با-ـەوە بەردەوام دەبێت، بەڵام کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت.

هاوکات، بەهۆی تووشبوونیان بە تەنگەنەفەسییەوە، زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتی لە کەرکوک، ١٠ هاوڵاتی لە سلێمانی، نزیکەی ٢٠ کەس لە هەڵەبجە و ٤٠ کەسی دیکەش لە چەمچەماڵ رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بایەکی بەهێز لە باکووری ئەفریقیاوە هەڵی کرد و لە عێراق تۆز و خۆڵێکی زۆری بەرزکردەوە، هەر ئەو تۆز و خۆڵەش با هێناویەتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.













گەلەری