سەردێڕ:

وەزیری ناوخۆی عێراق: رێگای کاروانی حەج بە تەواوی پارێزراو دەبێت

PM:11:31:05/05/2025

1780 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی عێراق بۆ حاجیانی حەج وتی، رێگای کاروانی حەج بە تەواوی پارێزراو دەبێت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم، کەرەستە و کامێرای چاودێری.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی ئایارـی ٢٠٢٥، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ حاجیانی حەج وتی، وادەی ڕۆیشتنی یەکەم کاروانی حەج لەمساڵدا ١٤ـی ئایار دەبێت و رێگای کاروانی حەج بە تەواوی پارێزراو دەبێت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم، کەرەستە و کامێرای چاودێری.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ دەستەبەرکردنی ئەم بۆنە گرنگە، دابینکردنی پاراستنی پێویست بۆ ئەو کاروانە وشکانیانەی کە بەرە و سعودییە دەڕۆن و ئەوانەشیی کە بەإرۆکە دەڕۆن.

باسی لەوەشکرد، وادەی رۆیشتنی یەکەم کاروانی حەج لەمساڵدا ١٤ـی ئایار دەبێت و رێگای ئەو کاروانانە بەتەواوی لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم و کەرەستە و کامێرای چاودێرییەوە پارێزراو دەبێت.













گەلەری