PM:10:06:05/05/2025
5024 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیاریانداوە فرۆشتن و کێشانی جگەرەی ئەلکترۆنی به ته‌واوه‌تی قەدەغە بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی ئایڕـی ٢٠٢٥، ماجد شه‌نگالی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد، بە کۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەکەیان بڕیاریان داوە بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی هاورده‌كردن و فرۆشتن و به‌بازاڕكردن و به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی جگەرەی ئەلکترۆنی.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ساڵی رابردوو حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیاری
قەدەغەکردنی جۆرە جیاوازەکانی جگەرەی ئەلکترۆنی دەرکرد بەڵام تاکو
ئێستاشکڕین و فرۆشتن بەو جۆرە جگەرەیەوە لە بازاڕەکانی هەرێم دەکرێت.