PM:09:09:05/05/2025
1480 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە شاری هەولیر بەهۆی خۆڵبارینەوە ١٢ حاڵەتی تەنگەنەفەسی سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی ئایارـی ٢٠٢٥، سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ١٢ حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە شاری هەولێر بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای چارەسەری پێویست لەلایەن پزیشکی
ئێشکگر نێردراونەتەوە ماڵەوە و ئەوانەشیان پێویستیان بە چارەسەری زیاتر هەبووە
خەوێندراون.
هەروەها، لە خورماتووش نزیکەی ٧٥ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە
تووشی تەنگەنەفەسی بوون و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، لە کەرکوک ٩٤ کەس و لە
هەڵەبجەش ٨ کەس بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە راوانەی نەخۆشخانەکان کراون.