سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەسەر وادەی ناردنی مووچە لە بەغداوە

PM:12:59:05/05/2025

5432 جار خوێندراوەتەوە

رێکارەکانى خەرجکردنى مووچەى مانگی چواری هەرێم لە بەغدا تەواوبووە و تەنها واژۆی وەزیری دارایی عێراقی ماوە، بەرپرسێکى دارایی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لەم یەک دوو رۆژەدا پارەکە بنێردرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تی لە هەفتەى رابردووەوە بڕیاری خەرجکردنىی مووچەی مانگی چواری مووچەی هەرێم لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دراوە و تەنها ناردنى پارەکە ماوە کە پێویستى بە واژۆی تەیف سامی وەزیرى دارایی عێراقە.

هاوکات، بە گوێرەی زانیارییەکان چاوەروان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەى ٩٥٠ ملیار دینار بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتى دارایی هەرێم.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتى کاربەڕێکەر دواى ١٢ رۆژ لە دواخستن لیستى مووچە و دەرخستەى کۆتایی و بەشێک لە داهاتی نانەوتى رادەستى بەغدا کرد.













گەلەری