سەردێڕ:

شەپۆلی خۆڵبارین و بارانبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟

AM:11:16:05/05/2025

16560 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تاوە باران و بروسکە دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر لە ناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات،

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتەکانی ئێوارە، کاریگەریی درێژدەبێت بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست بۆ سەنتەری شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بۆ ماوەیەکی کەم، پاشان کاریگەریی دابارین لاوازدەبیت بەرەو ناوچە سنووریەکان و هەروەها ئەمڕۆ پێشبینیی چالاکبوونی خێرایی با دەکریت لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، زیاتر لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، تاکو کاتەکانی ئێوارە.

وتیشی، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە  ٣-١ پلە وە لەناوچە شاخاووییە کان بەتایبەتی ناوچەکانی باکوور زیاتر دادەبەزێت،

لەهەمانکاتدا، کەشی سبەی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمیک تاوەباران و بروسکە، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور پلەی گەرمییش بە (٣-٥) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر : ٢٨. پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٣ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٣ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٢٤  پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٤ پلەی سیلیزی

سۆران : ١٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٣ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٣٢ پلەی سیلیزی

 













گەلەری