سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

AM:08:02:05/05/2025

1208 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئۆپیک پڵەس خێراکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی راگەیاند، نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت بە رێژەی زیاتر لە ٣٪ دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٥٩ دۆلار ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەمە ٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە و بە ٥٥ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێیت و بەراورد بە دوێنێ سێ دۆلار دابەزی.

ئەوەش دوای ئەوە هات رۆژی شەممەی رابردوو، هەشت وڵاتی ئۆپیک پڵەس بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوتیان بۆ مانگی شەش راگەیاند، بەجۆرێک، رۆژانە ٤١١ هەزار بەرمیلی دیکە بەرهەمدەهێنن، کە لە پلاندا بۆ ئەو مانگە، داوای بەرهەمهێنانی ١٣٧ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کرابوو.


 













گەلەری