AM:12:01:05/05/2025
3392 جار خوێندراوەتەوە
فەلەکناسەکان نزیکترین هەوری گەردیلەیی ناسراویان لە زەوی دۆزیەوە، ئەمەش دەرفەتێکی ناوازەی بە زاناکان بەخشی بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری بکەن.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری "Nature Astronomy" بڵاوکراوەتەوە، ئەو هەورە نوێیەی دۆزاوەتەوە کە ناویEosـە بە ناوی خوداوەندی بەیانی یۆنانییەوە ناونراوە، بارستەیەکی گەورە و شێوەی هیلالی گازی هایدرۆجینە و تەنها ٣٠٠ ساڵی ڕووناکی لە زەویەوە دوورە، یەکێکە لە گەورەترین پێکهاتەکانی ئاسمان، نزیکەی ١٠٠ ساڵی ڕووناکی درێژییەکەی.
هەوری Eos تا ئێستا بەهۆی کەمی چڕیی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO) کە گازی کیمیایی
گەشاوەیە و بە ئاسانی دەدۆزرێتەوە، کە گەردوونناسەکان بەشێوەیەکی باو بۆ ناسینەوەی
هەوری گەردیلەیی بەکاریدەهێنن، سەرەڕای قەبارەیەکی زۆر و نزیکی ڕێژەیی لە زەوی.
جێگەی باسەبەهۆی کارلێکەکانی لەگەڵ جەمسەری باکوورBulge کە ناوچەیەکی
فراوانە لە گازی ئایۆنیزە، لە شێوەی هیلالدا دروست بووە، شێوەکەی بە تەواوی لەگەڵ
گەشەسەندنی جەمسەری باکوور لە پانییە بەرزەکاندا دەگونجێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە
وزە و تیشکی ئەم پێکهاتە گەورەیە کاریگەری لەسەر گازی دەوروبەری هەبووە.