PM:11:42:04/05/2025
2656 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای كه‌لار- كفری پێنج كه‌س بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی ئایاری ٢٠٢٥، هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌سه‌ر رێگای كه‌لار- كفری نزیك گوندی سه‌یده ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیك ئاب به‌ئاراسته‌ی كفری رۆیشتووه كۆنترۆڵی له‌ده‌ست دا‌و وه‌رگه‌ڕا.
باسی لەوەشکرد، به‌هۆیه‌وه شۆفێر و
چوار سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان
راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن تیمی هاتووچۆوه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.