PM:11:19:04/05/2025
1672 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی شیعه‌كان داوای له ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق كرد له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا (پشكی سیاسی) هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته وه‌رزی حه‌ج كراوه بێت به‌رووی خه‌ڵكی گشتیدا به‌بێ دووبه‌ره‌كی و پشكپشكێنه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٤ـی ئایاری ٢٠٢٥، موقته‌دا سه‌در، سەرۆکی بزوتنەوەی نیشتیمانی شیعەکان له‌په‌یامێكدا بڵایوكرده‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی حه‌ج بۆ ماڵی پیرۆزی خودا، بانگه‌وازه‌كه‌م ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره له عێراق و به‌تایبه‌ت شێخی مه‌سعودی سه‌رۆكی ده‌سته ده‌كه‌م، كه حه‌جی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌و كه‌سانه بێت كه پێشتر نه‌چونه‌ته حه‌ج.
وتیشی، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تمه‌دار نین، به‌ڵكو بۆ خه‌ڵكی
گشتی بێت، به‌بێ دابه‌شبوون و پشكپشكێنه و به‌بێ جیاوازی له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند
و هه‌ژاران، به‌ڵكو بۆ هه‌ركه‌سێك توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت.
له كۆتایی مانگی رابردوودا، سامی مه‌سعودی
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق، ته‌واوبوونی خزمه‌تگوزاری و ئاماده‌كارییه
لۆجستییه‌كانی بۆ وه‌رزی حه‌ج راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه كه ناساندنی خزمه‌تگوزارییه
نوێیه‌كان بۆ حاجیان له شوێنه پیرۆزه‌كان و له كاتی حه‌جدا پێشكه‌ش بكرێن.