سەردێڕ:

دادگای دووبز لە بەرژەوەندی جوتیارانی گوندی شەناغە بڕیاریدا

PM:09:19:04/05/2025

1400 جار خوێندراوەتەوە

سێ جوتیاره‌ كورده‌كه‌ی سنووری سەرگەڕان، كه‌ له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌ سکاڵایان له‌سه‌ر تۆماركرابوو، دادوه‌ری دادگای دووبز سکاڵاکانی هەڵوەشاندەوە و بێتاوانیی سەلماندن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی ئایاری ٢٠٢٥، لە دانیشتنی دووەمی دادگای دووبز لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەسەر سێ جوتیارەکەی سنووری سەرگەڕان تۆمارکرابوو، دادوەر بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی کە لەسەر ئەو سێ جووتیارەی گوندی شەناغە لە سنووری سەرگەڕان تۆمارکرابوو.

بەپێی نوسراوێکی دادگای دووبز، دادوەر سکاڵاکەی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو رەتکردەوە، بەپێی بڕگەکانی ماددەی ٤٥٧ لە یاسای سزادانی هەموارکراوی ژمارە ١١١ـی ساڵی ١٩٦٩، دادگا بە پشتبەستن بە بڕگە بنەڕەتییەکان بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی تۆمەتەکە و ئازادکردنی جوتیارەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە بە شێوەی کەسی و بە ئاشکرا، بە پشتبەستن بە بڕگە بنەڕەتییەکانی مادەی ١٨٢/ج، وەک بڕیارێکی کەسی و بە مەرجی جیاکاری دەرچووە و لە رۆژی ٤ـی ئایاری ٢٠٢٥، بە ئاشکرا راگەیەندراوە.













گەلەری