سەردێڕ:

عێراق پێنجەمین هەناردەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا

PM:04:50:04/05/2025

1272 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا، عێراق لە ریزبەندیی پێنجەمی هەناردەکارانی نەوت بووە بۆ ئەمریکا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی ئایاری ٢٠٢٥، ئیدارەی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، هەفتەی رابردوو هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا ٥.٠٩٣ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، ٢٦٢ هەزار بەرمیل زیادیکردووە.

ئەوەش هاتووە، یەکەمین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا کەنەدا بووە، بە تێکڕای سێ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت، بە تێکڕای ٣٦٩ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، نەیجیریا بە تێکڕای ٢٧٦ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و سعودیە بە تێکڕای ١٥٢ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە ریزبەندیی سێیەم و چوارەم دێن.

بەگوێرەی خشتەکە، لە هەفتەی رابردوودا، عێراق لە پلەی پێنجەمدا بووە بە هەناردەکردنی ١٤١ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، کۆڵۆمبیا بە تێکڕای ١١٧ هەزار بەرمیل نەوت لە پلەی شەشەمدا دێت، ڤەنزوێلا بە ١١٥ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا پلەی حەوتەمە، هەریەکە لە وڵاتانی بەرازیل بە ٩٩ هەزار، ئیکوادۆر بە ٨٢ هەزار و لیبیا بە ٥٦ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە پلەکانی هەشتەم، نۆیەم و دەیەم دێن.













گەلەری