سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: تا کۆتایی ئەمساڵ پێویستمان بە هاوردەکردنی بەنزین نامێنێت

PM:03:50:04/05/2025

3392 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ ٧٠٪ی پێویستیی غازی سروشتی پڕ دەکەنەوە و هاوردەکردنی بەنزینیش لە دەرەوە رادەگرن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەکرد، تا ساڵی ٢٠٢٨ بەتەواوەتیی پێداویستیی ناوخۆ لە غازی سروشتی پڕ دەکەنەوە و هاوردەکردنی غاز لە دەرەوە رادەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی داتاکانى کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان، لە ئێستادا عێراق رۆژانە ٣٢ ملیۆن لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت و زۆربەشى لە دەرەوە هاوردە دەکات، بەو پێیەى لەماوەى سێ مانگی رابردوودا ٧٢٢ ملیۆن تەن بەنزینى هاوردەکردووە.

 

 

 













گەلەری