PM:12:37:04/05/2025
1620 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای دەكات، كە بەشێكی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو، ماوەی ٧ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئەمرۆ یەکشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٥، عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژی لادراو، لە مانگی ١١ی ساڵی رابردوو لە جێگادانانیان بۆ كراوە لە شوێنی ئەو مامۆستایانەی گرێبەستیان هەڵوەشاوەتەوە.
وتیشی، مامۆستایانی گرێبەست بە رەزامەندی خۆیان حەوت مانگە دەستبەكاربوون و تاوەكو ئێستا یەك مووچەیان وەرنەگرتووە.