دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٢٤١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ ھەزار و ٢٤١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٧٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٧٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٧٠٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧٧٠ هەزار دینارە