شارەزایەکی بواری ئابووری عێراق رایگەیاند، ئۆپێک پڵەس بڕیاری داوە لە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە بڕی ٤١١ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکات و لە عێراقیش بەهۆی ئەو بڕیارەوە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ٤ ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی ئایارـی ٢٠٢٥، نەبیل مەرموسی، شارەزای بواری ئابووری عێراق، ئۆپێک پڵەس بڕیاری داوە لە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە بڕی ٤١١ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکات.
هەروەها،
بەپێی ئەم بڕیارە، بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودیە بۆ ٩ ملیۆن و ٣٦٧ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا
بەرزدەبێتەوە، لە عێراقیش بۆ ٤ ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە بارگرانییەکی نوێ بۆ بازاڕی جیهانی نەوت زیاد دەکات، کە بە
بەراورد لەگەڵ کەمترین خواست، دابینکردنی زۆرە، ئەمەش دەبێتە هۆی پاڵنانی نرخەکان
بۆ دابەزین.
وتیشی،
پێدەچێت ئەمە سەرەتای شەڕی نرخەکان بێت کە ئامانجی بەدەستهێنانی پشکی زیاتری بازاڕ
و زیانگەیاندن بە بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک پڵەس کە پابەند نین بە کۆتایی بەرهەمهێنانیان.
بڕیارەکانی
ئۆپێک لە کاتێکدایە کە بازاڕی جیهانی زیادەڕۆیی لە دابینکردن و دابەزینی خواستدا بەخۆیەوە
دەبینێت بەهۆی سستبوونی ئابووری جیهانییەوە.