سەردێڕ:

سری سورەییا ئۆندەر كۆچی دوایی كرد

PM:04:36:03/05/2025

4144 جار خوێندراوەتەوە

سری سورەییا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی كۆچی دوایی كرد.


ئەمڕۆ شەممە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی دوای سێ هەفتە لە تووشبونی بە جەڵتەی دڵ، كۆچی دوایی كرد.

سری سورەییا ئۆندەر شەوی سێشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥ تەندروستیی تێکچوو، دواتر دەرکەوت کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنییەوە تووشی پچڕانی شاخوێنبەری دڵی بووە و بەهۆیەوە جەڵتە لێی داوە و دوای مانەوەی ١٨ رۆژ لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ سری سورەییا ئۆندەر لە تەمەنی ٦٣ ساڵی کۆچی دوایی کرد.

سری سورەیا ئۆندەر دەرهێنەر، سیناریۆنووس، بەرهەمهێنەر، ئەکتەر، رۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری تورک بوو، هەروەها، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی بوو، لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی ٢٠١٤دا کاندیدی هەدەپە بوو بۆ شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. لەگەڵ هەدەپە بەشداری هەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥ی کردووە و لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ وەک پەرلەمانتاری هەرێمی ١ی ئەنقەرە هەڵبژێردرا و وەک پەرلەمانتار بۆ خولی ٢٤ی ئەستەنبوڵ و خولی ٢٥ و خولی ٢٦ی ئەنقەرە لە ئەنجومەنی نیشتیمانی تورکیا کاری کردووە.

لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣ وەک پەرلەمانتاری خولی ٢٨ی ئەستەنبوڵ لە دەم پارتی هەڵبژێردرا.


 


 



 














گەلەری