سەردێڕ:

بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:01:21:02/05/2025

2184 جار خوێندراوەتەوە

بەهای دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزمبووەوە و هاوکات ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی ٥٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ هەیینی ٢ی ئایاری ٢٠٢٥، بەپێى تازەترین زانیاریی لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

پێشتریش، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئاماژەی بەوە کردبوو، لە رێکارەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆلار بەردەوامن و هەوڵ دەدەن نرخەکەی جێگیر بکەن.

نرخی دراوەکانی دیکە بەم شێوەیەیە:

١٠٠  یۆرۆ بەرامبەر بە ١٦٣ هەزار و ٧٥٠  دینارە.

١٠٠  پاوەن بەرامبەر بە ١٩٠ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠  دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٨١٧ لیرەی توركییە.

١٠٠ دۆلار بەرامبەر ٧ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار تمەنی ئێرانییە.













گەلەری