AM:11:51:02/05/2025
2784 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، كه‌سوكاره‌كه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانیان له ونبوونی هاوڵاتییه‌ك ئاگاداركرده‌وه، ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركوك، ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه. پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا بکوژەکە دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لە بنکەی پۆلیسی رەحیماوەیە.
ئەمڕۆ هەینی ٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، چاوگێکی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك بە ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند، عه‌لی محه‌مه‌د ئیسماعیل ناسراو به (مام عه‌لی) كه كاری تاكسی ده‌كات، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كوردستان (فه‌یله‌قه) له‌نیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشەممەوە كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگاداری هێزه ئه‌منیه‌كانیان كرده‌وه كه دیارنه‌ماوه و بێسه‌روشوێنه.
چاوگەکە باسی له‌وه‌شكرد، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه له‌جۆری نیسان سه‌نیه،
ئێواره‌ی دوێنێ له پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دۆزرایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه
كه‌سێك ویستوویه‌تی بیفرۆشێت و كڕیاره‌كانیش كه زانیویانه ئۆتۆمبێله‌كه هی ئه‌و
كه‌سه نیه، بۆیان گه‌ڕاندووەته‌وه و مامه‌ڵه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندووته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، مام عه‌لی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی فه‌یله‌قی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانه و به‌یانی ئه‌مڕۆ له خانویه‌كی ته‌واونه‌كراودا له‌گه‌ڕه‌كی
شۆراو ته‌رمه‌كه‌ی به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه، له‌ئێستاشدا ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركوك
كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
پێشتر یه‌كێك له كه‌سوكاره‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، له نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه
له‌گه‌ڕه‌كی كوردستان، مام عه‌لی به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌سێكی هه‌ڵگرتووه، دواتر
مۆبایله‌كه‌ی كوژراوه‌ته‌وه و بێسه‌روشوێن بووه.
سۆران محەمەد - کەرکوک