سەردێڕ:

خۆڵبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟

AM:09:45:02/05/2025

18036 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و کەشناسی عێراق دەڵێت، شەپۆلەکە تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی باران لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات و تۆز و خۆڵیشی لەگەڵ دەبێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢ی ئایاری ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی تاوەبارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

باس لەوەش کراوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەروو ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەتایبەت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

ئەوەش خراوەتە روو، سبەینێ ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبارێت و لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمیش تاوەباران دەبێت. پلەکانی گەرماش دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
پلەکانی گەرما لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

هەولێر : ٣٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣١ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣١ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٢ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٨ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٨ پلەی سیلیزی
















گەلەری