سەردێڕ:

ئەمشەو لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یەکدەبنەوە

PM:07:58:26/04/2025

1804 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید رووبەرووی یەکدەبنەوە، یاریەکە بە کلاسیکۆ ناسراوە و لە هەرێمی کوردستان و تەواوی جیهان بینەرێکی زۆری هەیە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، کاتژمێر ١١ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا لە یاریگای لاکارتۆخا لە شاری سیڤییە هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید رووبەرووی یەکدەبنەوە، لە هەرێمی کوردستانیش هەردوو یانەکە هاندەرێکی زۆریان هەیە ئەمشەو بینەری یاریەکە دەبن.

هەروەها، بەرشەلۆنە لە رابردوودا ٣١ جار بووەتە پاڵەوانی جامی شا و ئەوەش زۆرترینە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا، لە بەرامبەردا ریاڵ مەدرید ئامانجی ئەوەیە ٢١ـەمین نازناوی جامی شا لە مێژووی خۆیدا بەدەستبهێنێت جگە لەوەش تۆڵەی دوو شکستەکەی لە دوو کلاسیکۆی رابردوودا لە بەرشەلۆنە بکاتەوە.













گەلەری