PM:09:26:23/04/2025
7136 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، نەشتەرگەری لابردنی چەوری ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش لەهەموو نەخۆشخانە حكومی و ئەهلیەكان راگیرا.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانمی ٢٠٢٥، د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بە راگرتنی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری لابردنی چەوری ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بەدابەزاندنی كێش لەهەموو نەخۆشخانە حكومی و نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت بۆ ماوەیەكی كاتی.
وتیشی، ئەم راگرتنە بەردەوام دەبێت تاوەكو بە
هەماهەنگی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و كۆمەڵە پزشیكیەكان رێنمایی نوێی تایبەت
بەو جۆرە نەشتەرگەرییانە دەردەكرێن.
هەروەها، لە نوسراوێكی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی
سلێمانی ئاگاداری هەموو نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەتی كردەوە هەموو جۆرەكانی
نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری بوەستێنن لەپێناو بەرژەوەندی
گشتی تاوەكو بەنووسراوێكی تر ئاگاداریان دەكەنەوە، بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی
بەرامبەر سەرپێچیكار دەگیرێتەبەر.