سەردێڕ:

لە سلێمانی ژنێک لە کاتی نەشتەرگەری جوانکاری گیانی لەدەستدا

PM:12:49:23/04/2025

14292 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ژنێک لە سلێمانی لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاریی دەرهێنانی چەوری لەشی گیانی لەدەستداوە. کەسوکاری ژنەکەش دەڵێن، سکاڵای یاسایی لەسەر نەخۆشخانەکە تۆمار دەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە شەوی رابردووەوە تەرمی ژنێک هێنراوەتە پزیشکی دادیی سلیمانی کە لەکاتی نەشتەرگەریی جوانکاریی دەرهێنانی چەوری لە جەستەی، گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنەکە دایکی سێ منداڵە ونەشتەرگەری جوانکاری کردووە و چەوری لە لەشی دەرهێناوە و هێشتا هۆکاری مردنەکەی نازانرێت نەشتەگەریەکە بووە یان نا بەڵام پەراوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە بۆ لیکۆڵینەوەتەرمەكەشی لە رێگەی تیمێکی پسپۆڕی توێکارییەوە، توێکاری بۆ دەکرێت.

هاوکات، کەسێکی نزیکی ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە بە ئێن ئاڕ تی وت، پەیوەندییان بە هاوسەر و کەسوکارەکەیەوە لە بەریتانیا کردووە، ئەوانیش وتویانە بە بەزووترین کات دەگەرێنەوە کوردستان و سکاڵا لەسەر ئەو نەخۆشخانەیەی نەشتەرگەرییەکەی تیادا ئەنجامدراوە تۆمار دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، لە سلێمانی، ئافرەتێكی دیكە لە كاتی نەشتەرگەریی جوانكاری و دەرهێنانی چەوریدا، بۆ دابەزاندنی کێش گیانی لەدەست دا.


 













گەلەری