سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی لەبارەی ماتۆرسکیلەکانی گەیاندن دەرکرد

PM:02:20:09/04/2025

2932 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، رێککەوتن کراوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندن ماتۆڕسکیلی کارەبایی بەکاربهێنن. دەشڵێت، ئەو ماتۆڕسکیلانەی سەرپێچی یاسایی دەکەن سەرجەمیان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەر لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، رێککەوتن کراوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن کە دەست بکەن بە تۆمارکردنی ماتۆرسکیلەکانیان لە بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ.

باسی لەوەشکرد، رێکەوتنیش لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە کراوە که ماتۆری بێدەنگ و کارەبایی بەکاربهێنن، بە پێچەوانەوە هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت دەست دەگیرێ بەسەر ماتۆڕەکانیدا.

ئەوەشی خستە روو، هەر کارمەندێکی گەیاندنی ئەو کۆمپانیایانە سەرپێچی بکات و لە خێرایی دیاریکراو زیاتر شۆفێری بکات راستەوخۆ کۆمپانیاکە پێبژاردنی بۆ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هاتووچۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان راسپێردراون دەست بگرن بەسەر ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە تابلۆیان نییە یان ئەو ماتۆرسکیلانەی لەسەر شەقام و جادەوبانەکان نمایش دەکەن یاخود دەستکاری دەنگیان کراوە و خەڵک هەراسان دەکەن.


 













گەلەری